کەی کۆتایی دنیایە؟ 

ئەوەی کە زۆر کەسی نیگەران کرووە و ترسێکی زۆری درووست کردووە، ترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و گۆرانی کەشوو هەوا وەک خۆڵبارین، دروست بوونی لافاو و وشکەساڵیە. ئەگەر ڕۆژنامە و  میدیاکان سەیر بەکەین، تووشی خەمێکی زۆر دەبین و، داهاتوویەکی ناڕون و نادیار بەدی دەکەین. بۆیە دەکرێت بپرسیت: ئایا ڕۆژی دوایی نزیک بووەتەوە یان نا؟ و کەی کۆتایی دنیایە؟

پەرتوکی پیرۆز باسی ڕۆژی کۆتایی جیهان (ڕۆژیی دوایی) دەکات کە بە ‘ڕۆژی خودا’ ناوی دەبات لە (٢ پەتروس ٣ بەندی ١٠) هاتووە: ”بەڵام هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە، تێیدا بە دەنگێکی بەرز ئاسمان نامێنێت، بە سووتان توخمەکان لەناودەچن، زەوی و ئەو کارانەی تێیدایە نامێنن.” زۆر کەس هەوڵ دەدەن کە نیشانەکانی ڕۆژی دوای لێک بدەنەوە. و تەنانەت هەوڵ دەدەن کە ئەو ڕۆژەش دیاری بکەن کە کۆتاهی دنیایە. بەڵام تا ئێستا هەموویان هەڵە بوون و نەیاتوانیەوە ئەو ڕۆژە دیاری بکەن .

ئینجیل چی دەڵێت لەسەر ڕۆژی دوایی؟ 

چەندشتێک ڕونن و یەکلایی بوونەتەوە، کە ئەوانەش ئەمانەی لای خوارەوەن: 

·      ڕونە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم جیهانە کۆتایی دێت. 

·      ئینجیل پێمان دەڵێت لە ١ تسالۆنیەکان بەشی ٥ بەندی ١ و ٢،  کە ئەم ڕۆژە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دێت: ”چونکە خۆتان باش دەزانن، هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە لە شەودا. خوشکان، برایان، سەبارەت بە کات و بەروار پێویست ناکات بۆتان بنووسین.”

·       هەروەها ئینجیل ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی هێشتا ئەو ڕۆژە نەهاتووە: لە ٢ پەتروس ٣ بەندی ٩ هاتووە: ”یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بە خاوی دەزانن، بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێت کەس لەناوبچێت، بەڵکو دەیەوێت هەمووان بۆ تۆبەکردن بێن.” بەڵام خودا ئارامگرە لە گەڵ ئێمەیا، نایەوێت ئەوانە لەناوبچن، کە باوەڕیان بەو نەهێناوە، و ژیانی خۆیان نەیاوە بە مەسیح، و مەسیح ناناسن وەک ڕزگارکەریان. ئەم ئارامگرتەنەش بۆ ئەوەیە کە کەس لەناو نەچێت، بەڵکوو تا هەمووان تۆبە بکەن. ئێمە زۆر جار کاتی نێوان هاتن و گەڕانەوەی عیسا بە “کاتی دلۆڤانی” ناودەبەین: خودا کاتمان پێدەبەخشێت کە خۆشەویستییەکەی قەبووڵ بکەین و متمانەمان پێی هەبێت.

·      ئینجیل ئەوە نیشان دەدات، کە دوا ڕۆژ ڕۆژێکی دڵخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە عیسای مەسیح هەیە. ڕۆما ٥ بەندی ١ دەڵێت: “کەواتە ئێستا هیچ نەفرەتێک نیە بۆ ئەوانەی لە عیسای مەسیحدان.”

نیشانەکانی رۆژی دوایی

ئەم جیهانە بەرەو کۆتایی دەچێت و ئێمە نیشانەکانی دەبینین. لە مەتتا بەشی ٢٤ بەندی ٦ تا ٨ دا هاتووە: ”چونکە زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن ”من مەسیحەکەم،“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن. جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن، وریابن مەتۆقن، چونکە دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە. نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین، قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە هەمووی سەرەتای ژانەکانن.” 

ئازاری لەدایک بوون ئازارێکی ڕاستەقینەیە. بەڵام ”ئازارە لە چاوەڕوانییەکی خۆشدا”. ئەمڕۆ دەبینین خەڵکی بەڕاستی ئازار دەچێژێن. ئازارێکی زۆر هەیە. بەڵام ئینجیل ئازارەکانی ئەم جیهانە بە “ئازاری لەدایک بوون” ناودەبات. جیهانێکی نوێ لە دایک دەبێتەوە. واقیعێکی نوێ دروست دەبێت کە شکۆی خودای تێدا دەبینین، دیسان هیچ ئازارێکی تری تیادا نابێت. وەک ئازاری ژانی دایکێکە کە چاوەڕوانی لەدایکبونی کۆرپەکەی دەکات، هەر کە منداڵەکەشی لەدایکدەبێت، ئەوا هەموو ئەو ئازارانەی کە چەشتبووی بەر لەدایکبوونی منداڵەکەی، لە بیردەچێتەوە. کاتێک کە دایکەکە کۆرپەکەی لە ئامێز دەگرێت، ئەو ژیانە نوێیە زۆر دڵشادی دەکات. و بەس تەنها شادی دەمێنێتەوە. 

دوارۆژێکی پرشنگدار 

لە (ئاشکراکردن برشی ٢١)دا هاتووە: ”پاشان ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێم بینی، چونکە ئاسمانی یەکەم و زەوی یەکەم بەسەرچوون، ئیتر دەریاش نەما. شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت. گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی: «ئەوەتا نشینگەی خودا لەگەڵ خەڵک، ئەویش لەگەڵیان نیشتەجێ دەبێت. ئەوانیش دەبن بە گەلی ئەو، خودا خۆی لەگەڵیاندایە و دەبێتە خودای ئەوان. ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.”

 تێروانینی ئێمەیە بۆ دواڕۆژ، ئەمەی لای سەرەوەیە. ئێمەش تا ئەو ڕۆژە، مژدەی خۆشەویستی خودا ڕادەگەیەنین، ئەوەی لە عیسا(ی مەسیح)ەوە فێربووین. جا ئەوەی کە باوەڕ بە مەسیح بهێنێت و پشتی پێببەستێت، ئەوا ژیانی هەتاهەتاهی دەبێت. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *