لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت وەڵامی زۆر پرسیاری ژیانت وەربگریت و زانیاریت دەست بکەوێت لە سەر باوەڕ بە عیسای مەسیح و ئینجیل. پەیامی ئینجیل بۆ هەموو کەسێکە بێ جیاوازی کولتور و زمان دابونەریەت. بەدرێژایی هەزاران ساڵ پەیامی مەسیح ژیانی ملیۆنەها کەسی گۆڕییوە و ئیلهامی رۆحی پێبەخشیون. لەم ڕێگەیەوە دەمانەوێت خزمەتی گەلی کورد بکەین و نهێنی مەسیح بۆ گەلی کورد ئاشکرا بکەین، نهێنییەک کە تا ئێستا شاردراوەیە لە گەلی کورد. سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی کوردان ناوی مەسیحیان بیستووە، بەڵام بە پێی پێویست نایناسن و نازانن مەسیح کێیە و پەیامەکەی چییە بۆ مرۆڤایەتی.