قورئان و لە خاچدانی مەسیح

پەیرەوانی مەسیح واتە قوتابییەکانی، باوەڕی خۆیان لە سەر ئەو پایەیە بنیادنا کە عیسا لە پێناوی گوناهەکانی ئەوان و هەموو مرۆڤایەتی لەخاچ دراو مرد و زیندوو بووەوە.

پاشان دوای ٦۰۰ ساڵ کەسێک بە ناوی محمد پەیدا دەبێت و بەناوی خوداکەیەوە دەڵێت، “نا عیسا لە خاچ نەدرا، بەڵکو ئێمە فێڵمان لێ کردن و کەسێکی هاوشێوەی عیسامان لە خاچ دا لە جێی عیسا و عیسامان ڕزگار کرد و بەرزمان کردەوە بۆ ئاسمان”.

باوادابنێین ئەم قسەیە ڕاستە. باشە بۆ دەبێت خودا هەمان کات پێغەبەرێک نەنێرێت بۆ ئەوەی خەڵکی هۆشیار بکاتەوە تا گومڕا نەبن و بیروو باوەڕی خۆیان لەسەر شتی هەڵە بنیاد نەنێن؟ 

بۆ دەبێت خوا ٦۰۰ساڵ چاوەڕێ بکات و پاشان ڕاستی ڕووداوەکەمان پێ بڵێت؟ بۆدەبێت ڕێگە بدات بە درێژایی شەش سەدە ملیارەها مرۆڤ گومڕا بن؟

بۆ دەبێت خۆی گومڕایان بکات و پاشانیش بیانخاتە دۆزەخەوە؟ ئەمە چ خوایەکی نا دادپەروە دەتانەوێ بە ئێمەی بناسێنن؟

ئیمەی مەسیحی باوەرمان وایە کە مەسیح لە سەر خاچ بووە قوربانی لە پێناوی گوناهەکانمان. ئەم پەیامەمان لە قوتابیەکانمی مەسیحەوە پێگەیشتووە. ئەگەر باوەری ئێمە هەڵە بێت، ئیمە تاوانبار نین، تاوانباری ئەسڵی ئەو کەسەیە کە فێڵی لە قوتابیەکانی مەسیح کرد.

پاشان با دووبارە وا دابنێین کەسێک لە جێی مەسیح لە خاچ درا و خودا مەسیحی بەرز کردەوە بۆ ئاسمان. باشە کاتێک قوتابییەکانی مەسیح دوای سێ ڕۆژ، مژدەی زیندوو بوونەوەی مەسیحیان بە خەڵکی شارەکە ڕاگەیاند، بۆ جولەکەکان و دەسەڵات دارانی ئەوکات نەیانتوانی بڵێن “بۆ درۆ دەکەن، ئەوەتا قەبرو لاشەی لە خاچدراوی مەسیح” ( ئەو کەسەی کە لە جێی ئەو لە خاچ درابوو).

لاشە و قەبری ئەو کەسەی لە جێی مەسیح لە خاچ درا چی لێهات؟

قورئان وەڵامی هیچکام لەو پرسیارانە ناداتەوە، بۆ؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *