هیوا بۆ کورد

لەئاو هەڵکێشان

مانا و گرنگی لەئاو هەڵکێشان لە ژیانی باوەڕداردا، بەپێی فێرکردنی ئینجیل.

لەئاو هەڵکێشان یەکێکە لەو کارانەی کە عیسای مەسیح خۆی فەرمانی پێ کردووە. بە قوتابییەکانی فەرموو: «هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن» (مەتا ٢٨‏:‏١٩). هەر لە سەرەتای کڵێساوە لەئاو هەڵکێشان بەشێکی گرنگی ژیانی باوەڕداران بووە.

وتارەکانی ئەم بەشە باسی مانای لەئاو هەڵکێشان دەکەن بەگوێرەی ئینجیل: نیشانەی چییە، چ پەیوەندییەکی بە باوەڕ و تۆبەوە هەیە و بۆچی بۆ باوەڕدار گرنگە. هەروەها باس لە شێوە و چۆنیەتیی ئەنجامدانی دەکرێت، لەگەڵ ئەو بڕگانەی کتێبی پیرۆز کە پەیوەندییان بەم بابەتەوە هەیە. مەبەستمان ئەوەیە پێش هەموو شتێک بزانین ئینجیل خۆی چی دەڵێت.

دەزانین کە بۆ هەندێک کەس لەئاو هەڵکێشان بە ئاشکرا کارێکی ئاسان نییە. ئەگەر ئەمە دۆخی تۆیە، وتاری «ئەگەر ناتوانم بە سەلامەتی لە ئاو هەڵبکێشرێم، چی بکەم؟» لە بەشی پرسیار و وەڵام بۆ تۆ نووسراوە.