هیوا بۆ کورد

ئاشنابوون بە کتێبی پیرۆز

پەیمانی کۆن

سەرچاوەی پەیمانی کۆن

خوێندنەوە

زەبوورەکان

خوێندنەوە

پەیمانی نوێ

سەرچاوەی پەیمانی نوێ

خوێندنەوە

مەتا

خوێندنەوە

یۆحەنا

خوێندنەوە

لوقا

خوێندنەوە

مەرقۆس

خوێندنەوە

ئاشنابوون بە کتێبی پیرۆز

ئاشنابوون بە کتێبی پیرۆز بۆ زۆر کەس لە سەرەتادا قورس دیارە: کتێبێکی گەورەیە، لە ٦٦ پەرتووک پێکهاتووە و لە درێژایی سەدان ساڵ نووسراوە. لەم لاپەڕەیەدا بە ڤیدیۆ و گێڕانەوەی کورت، بەش بەش ئاشنات دەکەین بە پەرتووکەکان، لە پەیمانی کۆنەوە تا پەیمانی نوێ.

پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێ چ پەیوەندییەکیان هەیە؟

پەیمانی کۆن باس لە دروستکردنی جیهان، هەڵبژاردنی گەلێک، یاسا، پێغەمبەران و بەڵێنی هاتنی ڕزگارکەر دەکات. پەیمانی نوێ باس لە جێبەجێبوونی ئەو بەڵێنە دەکات: هاتن، فێرکردن، مردن و هەڵسانەوەی عیسای مەسیح، و دواتر چۆن پەیامی ئینجیل بۆ جیهان بلاو بووەوە.

کاتێک ئەم دوو بەشە پێکەوە دەبینیت، هەموو شتێک ئاسانتر دەبێت، چونکە دەبینیت هەموو پەرتووکەکان یەک چیرۆکی گەورە دەگێڕنەوە.

چۆن دەست پێبکەم بە ئاشنابوون بە کتێبی پیرۆز؟

پێویست نییە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بخوێنیتەوە. زۆر کەس بە ئینجیلی یۆحەنا یان لۆقا دەست پێدەکەن، چونکە ڕاستەوخۆ باسی ژیانی عیسای مەسیح دەکەن. دواتر دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ پەیمانی کۆن.

لەم لاپەڕەیەدا بۆ هەر پەرتووکێک کورتەیەک و ڤیدیۆیەک هەیە. سەیری بەشەکان بکە، ئەوەی دەتەوێت هەڵبژێرە و بە ئارامی دەستپێبکە. ئەگەر دەتەوێت بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر فێر بیت، سەردانی خولەکان بکە.

پرسیارە باوەکان

ئایا پێویستە هەموو کتێبەکە بخوێنمەوە؟ نەخێر. باشترە بە یەک پەرتووک دەستپێبکەیت و بە ئارامی بەردەوام بیت.

ئایا بەخۆڕاییە؟ بەڵێ، هەموو ڤیدیۆکان و کورتەکان بەخۆڕایین.

ئەگەر پرسیارم هەبوو چی بکەم؟ سەیری ١٥٠ پرسیار و وەڵام بکە، یان لە لاپەڕەی پەیوەندی پرسیارەکەت بۆمان بنێرە.

بۆچی ئاشنابوون بە کتێبی پیرۆز گرنگە؟

زۆر شت دەربارەی ئەم کتێبە دەوترێت، بەڵام کەمتر کەس خۆی خوێندووەتییەوە. کاتێک خۆت دەقەکە دەخوێنیتەوە، دەتوانیت بڕیار بدەیت لەسەر بنەمای ئەوەی نووسراوە، نەک لەسەر ئەوەی خەڵکی دەیگێڕنەوە.

هەروەها ئەم پەرتووکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر مێژوو، ئەدەب و کولتووری جیهان هەبووە. ناسینی ناوەڕۆکەکەی، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەیش کە باوەڕدار نین، بەهایەکی زانستی و کولتووری هەیە.

هەموو ناوەڕۆکەکان بە کوردیی سۆرانی و بە زمانێکی سادە ئامادە کراون، بۆیە ئەگەر ئینگلیزی یان عەرەبی نەزانیت هیچ کێشەیەک نییە.