چۆن نوێژبکەین؟
نوێژکردن لە باوەڕی مەسیحیدا، گفتوگۆیەکی زیندوو و دڵسۆزانەیە لەگەڵ خودا. ئێمە وەک منداڵێک کە لەگەڵ باوکە میهرەبانەکەی قسە دەکات، لەگەڵ خودا دەدوێین. لەبەر ئەوەی خودا لە هەموو شوێنێک ئامادەیە و لە هەموو زمانەکان تێدەگات، ئێمە دەتوانین لە هەر کات و شوێنێکدا بێت، بە زمانی شیرینی کوردی دڵمان بۆ ئەو بکەینەوە.
گفتوگۆیەکی زیندوو لەگەڵ خودا بە زمانی کوردی
نوێژ واتە گفتۆگۆ لەگەڵ خودا. ئێمە لە هەموو کات و شوێنێکدا و بە زمانی کوردی لەگەڵ خودای خۆمان قسە و ڕاز و نیاز دەکەین.
بەو پێیەی خودا لە هەموو شوێنێکدا هەیە، ئێمە لەکاتی نوێژدا، ڕوو ناکەینە شوێنێکی دیاریکراو، وە هەروەها بەو پێیەی خودا هەموو کاتێک ئامەدەیە گوێمان لێبگرێت، ئێمە لە کاتێکی دیاریکراودا نوێژ ناکەین، بەڵکو لە هەموو کاتێکدا دەتوانین گفتوگۆ بکەین لەگەڵ خودای خۆماندا. وە هەروەها چونکە خودا لە هەموو زمانەکان تێدەگات، ئێمە پێووست ناکات بە زمانێکی دیکە نوێژ بکەین.
خودا ئێمەی خۆشدەوێت، هەروەک و چۆن باوکێکی میهرەبان منداڵەکانی خۆیی خۆشدەوێت.
ئێمە دەتوانین وەک چۆن قسەو گفتوگۆ لەگەڵ باوکمان دەکەین، بە هەمان شێوە لەگەڵ خودای خۆمان گفتوگۆ بکەین.
مەسیح فێرمان دەکات کەبەم شێوەیەی لای خوارەوە نوێژبکەین . ئەمە نوێژی نموونەی پێدەوترێت. مانای وانییە هەر دەبێت بەم شێوەیە نوێژ بکرێت.
نوێژکردن دوانە لەگەڵ خودادا. لە هەموو کات و ساتێکدا دەتوانیت دڵت بۆ خودا بکەیتەوە و لە گەڵیدا بدوێت، یاخود بێدەنگ بیت و گوێ لەخوداوەند بگریت.
نوێژی نموونەی
ئینجیل
مەسیح دەفەرمووێت کە نوێژتان کرد
بەم شێوەیە بیکەن: ئەی باوکمان لە ئاسمان،
با ناوت پیرۆز بێت،
با پاشایەتییەکەت بێ ،
با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت
وەک لە ئاسمان.
نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ.
لە گوناهەکانمان خۆشبە،
وەک چۆن ئێمە لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن.
مەمانخەرە تاقیکردنەوە،
بەڵکو لە شەیتان ڕزگارمان بکە.
مەتا ٦:٩-١٣
زیاتر بخوێنەوە: نوێژ و ژیانی باوەڕ: پرسیار و وەڵام و هەموو ١٥٠ پرسیار و وەڵامەکە.