قورئان و لە خاچدانی مەسیح

لەخاچدانی مەسیح، قورعان

باوەڕی پەیڕەوانی مەسیح لە سەر ئەو بناغەیە دامەزراوە کە عیسا لە خاچ درا، مرد و زیندوو بووەوە. بەڵام نزیکەی ٦٠٠ ساڵ دوای هاتنی مەسیح، ئیسلام سەری هەڵدا و بانگەشەیەکی جیاواز دەکات.

١. ناکۆکییە گەورەکە: بانگەشەی لەخاچدانی کەسێکی کە لەبری مەسیح

قوتابییانی مەسیح و هەموو پەیڕەوانی لە سەرەتاوە باوەڕیان وابوو کە مەسیح خۆی بووە قوربانی لەسەر خاچ.

بەڵام ٦٠٠ ساڵ دواتر، قورئان بە ناوی خوداوە دەڵێت:

“نا، عیسا لە خاچ نەدرا، بەڵکو ئێمە فێڵمان لێ کردن و کەسێکی هاوشێوەی عیسامان لە خاچ دا لە جێی عیسا و عیسامان ڕزگار کرد و بەرزمان کردەوە بۆ ئاسمان.”

٢. پرسیاری لۆژیکی: هۆکاری دواکەوتنی ٦٠٠ ساڵ

ئەگەر بانگەشەی گۆڕینەوەکە ڕاست بێت، چەند پرسیارێکی گەورە لەسەر دادپەروەری و ڕەوشتی خودا دروست دەبێت:

  • بۆچی ئەو هەموو ماوەیە؟ بۆ دەبێت خودا ٦٠٠ ساڵ چاوەڕێ بکات و ڕێگە بدات بە درێژایی شەش سەدە ملیارەها مرۆڤ بیرو باوەڕی خۆیان لەسەر شتی “هەڵە” بنیاد بنێن؟
  • بۆچی ڕاستی ڕووداوەکە لە خەڵکی شاراوە بوو؟ ئەگەر ڕاستییەکە ئەوە بوو، بۆ دەبێت خودا هەمان کات پێغەمبەرێک نەنێرێت بۆ ئەوەی خەڵکی هۆشیار بکاتەوە و ڕێگە نەدات گومڕا ببن؟
  • ئایا خودا گومڕاکارە؟ ئەگەر خودا ڕێگە بدات ملیارەها مرۆڤ بە هۆی فێڵەوە گومڕا بن و پاشان بیانخاتە دۆزەخەوە، ئەمە چ خوایەکی نادادپەروەرە کە ئێوە دەمانەوێت پێمان بناسێنن؟

٣. بەرپرسیارێتی گومڕاکردن

ئەگەر باوەڕی ئێمەی مەسیحی (کە مەسیح قوربانییە بۆ گوناهـ) هەڵە بێت، ئێمە تاوانبار نین. تاوانباری ئەسڵی ئەو کەسە یان هێزەیە کە فێڵی لە قوتابییانی مەسیح کرد و بۆ ٦٠٠ ساڵ ڕێگەی دا درۆکە باڵادەست بێت.

٤. بەڵگەی مێژوویی: قەبری بەتاڵ

لۆژیک و مێژوو بانگەشەی گۆڕینەوەکە ڕەت دەکەنەوە. ئەگەر کەسێکی تر لە جێی مەسیح لە خاچ درابوو، کاتێک قوتابییانی مەسیح مژدەی زیندووبوونەوەیان بە خەڵکی شارەکە ڕاگەیاند، دەبوو ئەم وەڵامەیان وەرگرتایەتەوە:

  • “بۆ درۆ دەکەن؟ ئەوەتا قەبرو لاشەی ئەو کەسەی لە خاچ دراوە (ئەو کەسەی لە جێی مەسیح دانرا)!”

پرسیارەکە ئەوەیە: لاشە و قەبری ئەو کەسەی لە جێی مەسیح لە خاچ درا چی لێهات؟

قورئان وەڵامی هیچکام لەو پرسیارە لۆژیکییانە ناداتەوە. ئەم بێدەنگییە نیشانەی ئەوەیە کە پەیامی سەرەکی مەسیحییەت (کە مەسیح لە پێناوی ئێمە لە خاچ درا و زیندوو بووەوە) مێژوویی و ڕاستەقینەیە.

ئەم بابەتە بڵاو بکەرەوە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکە.