مەسیح کێیە؟ وێنەی خودای نەبینراو و ڕزگارکەری مرۆڤایەتی

عیسای مەسیح کێیە؟

مەسیح کێیە؟ وێنەی خودای نەبینراو و ڕزگارکەری مرۆڤایەتی

لەوە دەچێت لێرە و لەوێ ناوی مەسیحت بیستبێت، بەڵام بەدواداچونت نەکردبێت. ئەم بابەتە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا مەسیح کێیە.

پێشەکی: کێیە و کەی هات؟


ناوی مەسیح (عیسا)
عیسا (یەشوع) بە واتای “یەهوە ڕزگار دەکات” یان “خودا ڕزگارییە” دێت. ئەم ناوە هەر لە سەرەتاوە ئاماژە بوو بۆ ئەو ئەرکی ڕزگارییەی کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە دەیهەوێت ئەنجامی بدات.

کاتی لەدایکبوون
مەسیح لە دەوروبەری ساڵی یەکی زایینیدا لە ناوچەی یەهودای ئیسرائیل هاتە سەر زەوی. هاتنە دونیای ئەم کەسایەتییە گرنگە، نەک تەنها مێژووی مرۆڤایەتی دابەش کردووە بۆ ‘پێش’ و ‘پاش’ هاتنی، بەڵکو ساڵانە لە جیهاندا بە جەژنی لەدایکبوون (کریسماس) لە سەرانسەری وڵاتان یاد دەکرێتەوە.

لەوە دەچێت لێرە و لەوێ ناوی مەسیحت بیستبێت، بەڵام بەدواداچونت نەکردبێت. ئەم بابەتە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا مەسیح کێیە.

١. کاریگەری مێژوویی عیسای مەسیح

عیسای مەسیح دەتوانرێت بە کاریگەرترین کەس لە جیهاندا بناسرێت. تەنانەت ئەو ڕۆژمێرە جیهانیەی کە ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتان کاری پێدەکرێت، دەگەڕێتەوە بۆ لەدایکبوون و هاتنی مەسیح. بە شێوەیەک کاتێک ئاماژە بۆ مێژوو دەکەین، باسی ‘پێش’ و ‘پاش’ هاتنی مەسیح دەکەین. کاریگەری کەسایەتی مەسیح ئیلهامی بەخشیوە بە ملیۆنەها کەس کە گۆڕانکاری گەورەیان لە کۆمەڵگاکانی خۆیاندا کردوە.

٢. مەسیح: وێنەی خودای نەبینراو (وشەی بەجەستەکراو)

عیسای مەسیح تەنها کەسێکی مێژوویی یان پەیامبەرێک نییە. ئینجیلی پیرۆز فێرمان دەکات کە عیسای مەسیح وێنەی خودای نەبینراوە.

مەسیح خودا بوو کە لەسەر شێوەی مرۆڤ هاتە سەر زەوی. چونکە توانا و تێگەیشتنی مرۆڤ لەو ئاستەدا نییە کە بتوانێت خودا بناسێت، خودا لە مەسیحدا خۆی بە ئێمە ناساند.

  • ناوەڕۆکی خودایەتی: “لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو.” (یۆحەننا ١: ١ و ١٤).
  • دەسەڵاتداری: مەسیح نەیدەووت ‘خودا دەڵێت’ بەڵکو دەیوت ‘من پێتان دەڵێم’. مەسیح نەیدەووت ‘بڕۆین بۆ لای خودا’، بەڵکو دەیوت ‘وەرن بۆ لای من’. هەروەها لە کردەوەدا گوناهی دەبەخشی و مردووی زیندوو دەکردەوە.

٣. مەسیح وەک ڕزگارکەری مرۆڤایەتی

مەسیح هەر لەسەرەتاوە وەک فریادڕەس دەرکەوتووە و بۆتە هۆی گۆڕینی ژیانی ملیۆنەها کەس.

  • تەنها ڕێگای ڕزگاری: قوتابیانی مەسیح بەم شێوەیە شایەتیان دا: “بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.” (کردار ٤: ١٢).
  • لێبووردنی گوناهـ: مەسیح هات بۆ ئاشتکردنەوەی مرۆڤ لەگەڵ خودا. هەرچەندە بێ گوناهـ بوو، ئامادە بوو لە پێناو گوناهی مرۆڤایەتی گیانی خۆی لەسەر خاچ بکاتە قوربانی.
  • ژیانی نوێ: مەسیح هات بۆ ئەوەی ئێمە ڕزگارمان بێت و بە ئازادی بژین، ئیتر کۆیلەی گوناهـ نەبین، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنین.

٤. هاتنی بەپێی بەڵێنی خودا

هاتنی مەسیح چاوەڕوانکراوبوو و بەپێی بەڵێنی پەیمانی کۆن هات. پێغەمبەر ئیشایا پێشنیاری کردووە:

“ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل (خودا لەگەڵمان).” (ئیشایا ٧: ١٤)

٥. حەوت بانگەشەی مەسیح دەربارەی خۆی

بۆ ئەوەی بە تەواوی بزانین مەسیح کێیە، گرنگە لە دەمی خۆیەوە بیبیستین. لە مزگێنی یۆحەننا مەسیح ٧ جار بە ڕوونی ناسنامەی خۆی ئاشکرا دەکات:

  1. “منم نانی ژیان.” (یۆحەنا ٦:٣٥)
  2. “منم ڕووناکی جیهان.” (یۆحەنا ٨:١٢)
  3. “منم دەرگاکە.” (یۆحەنا ١٠: ٩)
  4. “منم شوانە دڵسۆزەکە.” (یۆحەنا ١٠: ١١)
  5. “منم زیندووبوونەوە و ژیان.” (یۆحەنا ١١: ٢٥)
  6. “منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان.” (یۆحەنا ١٤: ٦)
  7. “منم مێوی ڕاستەقینە.” (یۆحەنا ١٥: ١)

مەسیح ڕزگارکەرە و دەیەوێت ئێمە لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە و ژیانێکی نوێمان پێ ببەخشێت. ئەگەر دەتەوێت مەسیح بناسیت، ئینجیل بخوێنەرەوە.

ئەم بابەتە بڵاو بکەرەوە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکە.