مێژوو
مێژووی مەسیحیەت لە نێو کورددا و مێژووی باوەڕی مەسیحی بە گشتی.
باوەڕی مەسیحی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەستی پێ کرد و هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیی بە ناوچەکانی دەوروبەری ئێمەوە هەبوو. لە کتێبی کرداری نێردراواندا، لەو ڕۆژەی کە ڕۆحی پیرۆز هاتە سەر قوتابییەکان، باسی «خەڵکی پەرتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا» دەکرێت کە ئەو پەیامەیان بیست (کردار ٢:٩).
ئەم بەشە تیشک دەخاتە سەر مێژووی باوەڕی مەسیحی بە گشتی و مێژووی مەسیحییەت لە نێو کورددا بە تایبەتی. دەمانەوێت بزانین ئەم پەیامە چۆن گەیشتە ناوچە کوردنشینەکان و چ شوێنەوارێکی لە ژیانی خەڵکدا بەجێهێشتووە. هەروەها سەیری ئەوە دەکەین کە کتێبی پیرۆز خۆی چۆن باسی ئەو گەل و ناوچانە دەکات کە لە نزیک ئێمەوە بوون.
مێژوو یارمەتیمان دەدات تێبگەین کە ئەم پەیامە ڕەگێکی کۆنی لەم ناوچەیەدا هەیە. لە وتارەکاندا هەوڵ دەدەین جیاوازی بکەین لە نێوان ئەوەی بە بەڵگە زانراوە و ئەوەی نەریت دەیگێڕێتەوە، تاکو خوێنەر خۆی بتوانێت بڕیار بدات.