ئایامەسیح پیشبینی هاتنی پیغەمبەری ئیسلامی کردوە؟

ئەحمەد دیدات و زاکیر نایک و هەندێک لە موسڵمانان دەڵێن ئەم ئایەتەی ئینجیل (یۆحەنا بەشی ١٦ ئایەتی ٧) پێشبینی مەسیحە دەربارەی پێغەمبەری ئیسلام. لەم ئایەتەدا مەسیح دەڵێت: “بەڵام من ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر من نەڕۆم، یارمەتیدەر بۆتان نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم، بۆتانی دەنێرم.”

هەرچەندە مەبەستی مەسیح لێرەدا ڕۆحی پیرۆزە و هیچ پەیوەندییەکی بە محمدەوە نییە، بەڵام با بۆ چەند ساتێک لۆژیک و مەنتقی موسڵمانان قبووڵ بکەین و وا دابنێین مەبەستی مەسیح محمدە.

ئەگەر جوان بڕوانینە ئایەتەکە، تێیدا مەسیح دەڵێت: “بۆتانی دەنێرم” – واتە ئەو کەسەی بڕیارە بێت، مەسیح دەینێرێت.

کەواتە محمد لە لایەن مەسیح نێردراوە. هەموومان دەزانین تەنها خودا دەتوانێت پێغەمبەر بنێرێت. کەواتە ئێوەی موسڵمان دەبێت دان بەوەدا بنێن کە مەسیح خودایە. کەواتە بۆ مەسیح ناپەرستن لەکاتێکدا کە کەسێکە کە پێغەمبەرەکەتانی بۆ ناردووە؟

ئەم بابەتە بڵاو بکەرەوە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکە.