چۆن ببمە مەسیحی؟

پێش ئەوەی بڕیار بدەیت کە ببیتە مەسیحی، گرنگە بزانیت مەسیح کێیە، بۆچی هاتە ئەم دونیایە و هەروەها مەسیح دەتوانێت چیت بۆ بکات.

یەشوع (عیسا)

ناوی یەشوع (عیسا) واتە “یەهوە (خودا) ڕزگار دەکات” یان “یەهوە ڕزگارییە”. ناوەکە بە عیبری “یەشوع”ە. ئەم وشەیە پێکهاتووە لە “یا”، کورتکراوەی یەهوە، ناوی خودای ئیسرائیل (دەرچوون ٣ :١٤)؛ و کرداری “یاشا”، کە واتای “ڕزگارکردن” دەگەیەنێت. کەواتە واتای ناوی یەشوع “خودا ڕزگارکارە” دەگەیەنێت.

مەسیح

“مەسیح” بە عیبری “مەشیاخ” یان “مەسیا” واتای “دەستنیشانکراو” یان “هەڵبژێردراو” دەگەیەنێت. بە یۆنانی بۆ “کریستۆس” وەرگێڕدراوە.

کەواتە واتای ناوی یەشوعی مەسیح یان عیسای مەسیح واتە “دەستنیشانکراو بۆ ڕزگارکردن”. واتە ئەو کەسەی کە دەستنیشانکراوە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ لە گوناه. بۆیە ئینجیل پێمان دەڵێت: “بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.” (کردار ٤: ١٢).

بۆچی پێویستمان بە یەشوای مەسیح هەیە؟

ئینجیل پێمان دەڵێت کە هەموو مرۆڤێک گوناهبارە و لە بەرانبەر خودا گوناهی کردووە. وەک نووسراوە: “کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش” (ڕۆما ٣: ١٠).

گوناه بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێمەی مرۆڤ پەیوەندیمان لەگەڵ خودا نەبێت، چونکە خودا پاک و پیرۆزە و ناتوانێت لەگەڵ کەسێکی گوناهبار لە پەیوەندیدا بێت. بۆیە خودا لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە پێمان دەڵێت:

“بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن، گوێشی گران نییە بۆ بیستن، بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەست لەنێوان ئێوە و خوداتان، گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوە تاکو گوێتان لێ نەگرێت.” (ئیشایا ٥٩: ١-٢)

دەرئەنجامی گوناه چیە؟

گوناه بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێمەی مرۆڤ پەیوەندیمان لەگەڵ خودا نەبێت. دەرەنجامی ئەوەش مەرگ یان مردنە. سەرەتا مردنێکی جەستەیی، واتە مرۆڤ چەند ساڵێک بە جەستە دەژیێت و پاشان دەمرێت. لە هەمان کاتیشدا مردنێکی ڕۆحی، واتە کاتێک ئێمە گوناهبارین، هیچ پەیوەندییەکی ڕۆحیمان لەگەڵ خودا نییە و بۆ هەمیشە لە خودا دادەبڕێین.

باشترین نموونەش نموونەی چڵە دارێکە کە بڕاوەتەوە. لەو ساتەوەی چڵە دارەکە دەبڕدرێتەوە، دەمرێت، هەرچەند گەڵاکانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بە سەوزی دەمێننەوە. دوای چەند ڕۆژێک چڵە دارەکە وشک دەبێت و کاریگەری مردن واتە پەیوەست نەبوون بە ڕەگی دارەکەوە تێیدا دەردەکەوێت. بە هەمان شێوە ئێمەی مرۆڤیش چەند ساڵێک بە لەش دەژین، بەڵام چونکە پەیوەندیمان لەگەڵ خودا نییە، ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەری گوناه تیاماندا دەردەکەوێت و بۆ هەمیشە دەمرین.

خودا چی کرد بۆ ئاشتکردنەوەی مرۆڤ لەگەڵ خۆی؟

هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ هەموو مرۆڤایەتی ئەوەیە کە مەسیح هاتە ئەم جیهانە تاوەکو خۆی بە ئێمەی مرۆڤ بناسێنێت و ببێتە قوربانی لە پێناو گوناهەکانی ئێمەی مرۆڤدا. مەسیح لە ئینجیلدا دەڵێت:

“لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت”، (٣: ١٦-١٧).

چۆن ڕزگاری مەسیح بە دەست بهێنین؟

ئەمە هەمان ئەو پرسیارەیە کە کەسێکی بێباوەڕ لە پۆڵس و سیلای نێردراوی مەسیحی پرسی. ئەوانیش بەم شێوەیە وەڵامیان دایەوە: “گوتیان: «باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆ بهێنە، خۆت و خێزانەکەت ڕزگارتان دەبێت.»” (کردار ١٦: ٣١)

باوەڕ بە مەسیح واتە پەسەندکردنی مەسیح وەک ڕزگارکاری خۆت. واتە باوەڕت هەبێت کە مەسیح هاتە ئەم جیهانە تاوەکو خودا وەک خۆی بە تۆ بناسێنێت و لە پێناوی گوناهەکانت بووە قوربانی و مرد و زیندوو بووەوە و پاشان گەڕایەوە بۆ ئاسمان.

ئێستا کە باوەڕت بە مەسیح هێناوە، گرنگە ژیانێکی خودا پەسەندانە بژیت بەو شێوەیەی مەسیح داوامان لێدەکات. خۆشبەختانە پێویست ناکات بە هێز و توانای خۆت ئەو کارە بکەیت. مەسیح پەیمانمان پێدەدات کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە هێز و توانامان پێببەخشێت تاوەکو شوێن پێیەکانی ئەو هەڵبگرین. “بەڵام کاتێک ڕۆحی پیرۆزتان دێتە سەر، هێز وەردەگرن و بۆ من دەبنە شایەت، لە ئۆرشەلیم و هەموو یەهودیا و سامیرە، تاکو ئەوپەڕی زەوی.” (کردار ١: ٨). 

ئەم بابەتە بڵاو بکەرەوە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکە.