هاتنی خودا بۆ سەر زەوی لە سەر شێوەی مرۆڤ هۆکاری زۆرە، لێرەدا هەوڵ دەدەین ئاماژە بە چەند هۆکارێک بکەین.
– خودا دەیویست خۆی بە مرۆڤ بناسێنێت. بە درێژایی مێژوو خودا بە شێوازی جۆراو جۆر هەوڵی داوە خۆی بە مرۆڤ بناسێنێت. بۆ نمونە بە ڕوانینە سروشت و دروستکراوەکانی خودا، دەتوانین تا ڕادەیەک خودا بناسین، ڕوانینە سروشت پێمان دەڵێت، کە خودا زۆر بەهێز و بەدەسەڵاتە، هەروەها دەتوانین ببینین کە خودا داناو بە حیکمەتە. بڕوانە ئینجیل چی دەڵێت لەو بارەیەوە: (لهبهر ئهوهی سیفهته نهبینراوهكانی خودا، توانا ههتاههتایی و خودایهتییهكهی له بهدیهێنانی جیهانهوه بههۆی دروستكراوان دركیان پێ كراوه و به ڕوونی بینراون. ڕۆمابەشی ۱ ئایەتی ۲۰ ).
– هەروەها خودا بە هۆی پێغەمبەرەکانەوە تا ڕادەیەک خۆی ناساندوە. بەو پێیەی کتێبی پەیامبەرەکان تا ڕادەیەک باسی خودامان بۆ دەکەن و کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانی خودامان بۆ ڕوون دەکەنەوە. بەڵام بۆ ئەوەی کەسێک بە باشی بناسیت بیستن بەس نییە، پێویستە لە نزیکەوە بیبینیت. بۆئەوەی بە تەواوی خودا بناسین دەبێت لە نزیکەوە بیبینین. مەسیح خودی خودا بوو کە لەسەر شێوەی مرۆڤ هاتە سەر زەوی. ئینجیل دەڵێت مەسیح وێنەی خودای نە بینراوە (کۆڵۆسی بەشی ۱ ئایەتی ۱٥)لە عیبرانییەکان بەشی یەک ئایەتی ۳ دەڵێت: (مەسیح تیشكی شكۆی خودایه و به تهواوی وێنهی كڕۆكیهتی). واتە مەسیح خودای نەبینراوی بەرجەستە کرد. چونکە مەسیح تەواوی ئەو تایبەتمەندییانەی تێدا بوو کە لە خودادا هەن.خودا لە ڕێگەی سروشت و پێغەمبەرەکانەوە تا ڕادەیەک خۆی ناساند، بەڵام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە تەواوەتی خۆیناساند. بۆیە مەسیح دەڵێت (ئەوەی منی بینیوە خودای بینیوە. یوحەنا بەشی ۱٤ ئایەتی ۹) مەسیح لە سەدا سەد مرۆڤ و لەسەدا سەد خودا بوو. واتە لەشی تەواوی تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی تێدابوو. لە ناو ئەو لەشەش دا کەسێک نیشتەجێ بوو کە تەواوی تایبەتمەندییەکانی خودای تێدا بوو. ئەوەی کە برسی دەبوو، نانی دەخوارد و لە خاچ درا، لەشی مەسیح بوو، ئەوەش کە وەک و خودا قسەو ڕەفتاری دەکرد خودی خودا بوو لەو لەشەدا.
– هەروەها، خودا هاتە سەر زەوی بۆ ئەوەی مرۆڤ لە دەستی شەیتان ڕزگار بکات. ئینجیل پێمان دەڵێت لە ئادەمەوە تا مەسیح هەموو مرۆڤایەتی لەژێر ڕکێفی گوناهدا بوون، واتە گوناهکار بوون (بە پێغەمبەرەکانیشەوە).بڕوانە ئینجیل چی دەڵێت لەو بارەیەوە (کەس بێتاوان نییە تەنانەت یەک کەسیش. ڕۆما ئایەتی بەشی ۳ ئایەتی ۱۰)هیچ مرۆڤێک بە درێژایی مێژوو نەیتوانیوە لە بەرامبەر شەیتان و وەسوەسەکانیدا ڕاوەستێ و گوناە نەکات. ئەوەش واتای ئەوەیە کە شەیتان بەهێزترە لە مرۆڤ، بۆیە دەتوانێت مرۆڤ ناچار بە گوناە بکات.
ٓ- مەسیح هات بۆ ئەوەی نەک تەنها ئێمە لە دەستی شەیتان ڕزگار بکات بەڵکو یەکەمین کەس بێت کە لە لەشی مرۆڤدا و لەسەر شێوەی مرۆڤ لە دنیادا بژی بە بێ ئەوەی گوێ لە شەیتان بگرێت و بکەوێتە داویەوە. بڕوانە ئینجیل چی دەڵێت لە بارەی بێ گوناهی مەسیح: (چونكه سهرۆك كاهینێكمان نییه كه نهتوانێت هاوخهمی لاوازییهكانمان بێت، بهڵكو سهرۆك كاهینێكمان ههیه كه وهكو ئێمه له ههموو شتێك تاقی كراوهتهوه، بهڵام بێ گوناه دهرچوو). گوناە نەکردنی مەسیح واتای ئەوەیە کە مەسیح بەهێزترە لە شەیتان، ئەگەر نا وەک و مرۆڤەکانی تر دەکەوتە داوی تاقی کردنەوەکانی شەیتانەوە. مەسیح بە هۆی ئەو ڕۆحەوە کە لە دەروونیدا بوو (ڕۆحی پیرۆز) توانی بەرەنگاری شەیتان بێتەوە. ئەو بۆ ئەوەهات تاوەکو هەمان ڕۆح بە ئێمە ببەخشێت تاوەکو ئێمەش وەک و ئەو بتوانین بەرەنگاری شەیتان بینەوە.- هۆکارێکی تر ئەوەیە، مەسیح بە هاتنی بۆ سەر زەوی ئەو دڵنییاییەمان دەداتی کە ئەو لە خەم و ئازارو نیگەرانییەکانمان تێدەگات. زۆرجار کاتێک کەسێک بە ئازاروو تاقی کردنەوەیەکی سەختدا تێدەپەڕێت، ئامادە نییە باسی ئازارەکانی بۆ کەسانی دیکە بکات، چونکە پێی وایە خەڵکی لە ئازارەکانی تێناگەن، بەو پێیەی ئەوان بە هەمان ئەزمووندا تێنەپەڕیون. بەڵام ئامادەیەو خۆشحاڵ دەبێت لەگەڵ کەسێک باسی خەمەکانی بکات کە هەمان ئەزموونی هەیە یان هەمان ئەزموونی تێپەڕاندووە.
خودا بە هاتنی بۆ سەر زەوی ئەو دڵنییاییەمان دەداتێ کە ئەو لە خەم و ئازار و نیگەرانییەکانی ئێمە تێدەگات، چونکە ئەو خۆی لەسەر ئەم زەوییە ژیاوەو ڕووبەڕووی ئازارو سەخییەکان بووەتەوە. ئینجیل دەڵێت: ( چونكه سهرۆك كاهینێكمان نییه( مەسیح) كه نهتوانێت هاوخهمی لاوازییهكانمان بێت، بهڵكو سهرۆك كاهینێكمان ههیه كه وهكو ئێمه له ههموو شتێك تاقی كراوهتهوه، بهڵام بێ گوناه دهرچووە.) مەسیح دوای تێپەڕاندنی ئەو هەموو سەختی و ئازارە گەڕایەوە بۆ ئاسمان. ئەوە دڵنییایی دەداتە منی باوەڕدار کە ئایندەیەکی ڕوون چاوەڕێم ئەکات، تەنانەت ئەگەر لەم دونیایە ئازارو سەختی ببینم.
هیچ بیرووباوەڕو کەسێک بە درێژایی مێژوو هێندەی مەسیح نەیتوانیوە خودا بناسێنێت. هەموو پێغەمبەرەکان وتیان با بڕۆین بۆ لای خودا، مەسیح تەنها کەس بوو کە دەیووت وەرن بۆ لای من. ( وهرن بۆ لام ئهی ههموو ماندووان و بارگرانهكان، من دهتانحهسێنمهوه مەتتا بەشی ۱۱ ئایەتی ۲٨ ) هەموو دینەکان دەڵێن با بچین بۆ لای خودا ئینجیل دەڵێت خودا هاتووە بۆ لای ئێمە. هیچ بیرووباوەڕو کەسێک بە درێژایی مێژوو هێندەی مەسیح نەیتوانیوە خودا بناسێنێت. هەموو پێغەمبەرەکان وتیان با بڕۆین بۆ لای خودا، مەسیح تەنها کەس بوو کە دەیووت وەرن بۆ لای من. ( وهرن بۆ لام ئهی ههموو ماندووان و بارگرانهكان، من دهتانحهسێنمهوه مەتتا بەشی ۱۱ ئایەتی ۲٨ ) هەموو دینەکان دەڵێن با بچین بۆ لای خودا ئینجیل دەڵێت خودا هاتووە بۆ لای ئێمە.