ئایا مەسیحیەت باوەڕی بە یەکتا پەرستیە یان فرەپەرستی (سێ خودایی)؟

زۆرجار بە ناڕەوا مەسیحیەکان تاوانبار دەکرێن بەوەی کە گوایا باوەڕیان بە سێ خودا هەیە. ئەم تاوانبارکردنەش هیچ بنەمایەکی نییە نە لە ڕوی زانستی و نە لە ڕوی مێژوییەوە. بە درێژایی مێژووی مەسیحیەت هیچ کڵێسایەک یاخود ڕێچکەیەکی مەسیحیەت نەبووە کە هەڵگری باوەڕی فرەپەرستی بوبێتن ویاخود لێشی نزیک بوبێتنەوە. مەسیحیەت وەک باوەڕی زەردەشتی و یەهودی هەردەم بە باوەڕێکێکی یەکتا پەرستی (مۆنۆسیزم) دانراوە. بەڵام بەداخەوە بەشێک لە مسوڵمانەکان مەسیحیەت بە فرەپەرستی تۆمەتبار دەکەن، ئەمەش دوو هۆی هەیە.، هۆی یەکەمیان دەگەڕێیەوە بۆ پڕوپاگەندەی دینی و هۆی دووەمیان پەیوەندی بە تێنەگەیشتنی چەمکی سیانەیی پیرۆزەوە هەیە.  

ئێمە لەم بەشەی خوارەوەدا بەکورتی چەمکی سیانەیی پیرۆز (یان یەرەیی بە لاتینی ترنتی) ڕوون دەکەینەوە.  دەستەواژەیی سیانەی پیرۆز (ترینیتی) لە پەرتوکی پیرۆزدا وەک دەستەواژە نەهاتووە. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە بیرۆکەی سیانەی پیرۆز لە کتێبی پیرۆزدا بونی نیە. پەرتوکی پیرۆز باسی دەرکەوتنی یاخود خۆدەرخستنی خودا دەکات بەسێ شێوە، ئەویش وەک خودای باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆز.

سیانەی پیرۆز

لەسەرەتاوە گرنگە کە ئاماژە بەوەبکەین کە ئێمەی مرۆڤ زانین و زانست و زانیاریمان لەسەر خودا سنوردارە. تەنها ئەوەندە خودا دەناسین و زانیاریمان لەسەری هەیە بەپێی ئەوەندەی کە خۆی بۆ ئێمە ئاشکرا کردووە و تایبەتمەندییەکانی خۆی نیشانی مرۆرڤ داوە لە ڕێگەی پەرتوکی پیرۆز و ووشەکانییەوە. پەرتوکی پیرۆز فێرمان دەکات کە خودا زۆر لەوە مەزنتر و شۆکدارترە وەک لەوەی کە ئێمەی مرۆڤ بۆی دەچین و بیری لێدەکەینەوە. بەڵام خودا هەر بە نهێنی و شاردراوەیی نەمایەوە بەڵکو خۆی بۆ ئێمە دەرخست لە کەسایەتی باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆز، کە نوێنەرایەتی یەک ‘بوون’ دەکەن کە ئەویش خودایە.  

کەواتە مەبەست لە سیانەی پیرۆز، خودای ‘باوک’ و ‘ڕۆڵە (مەسیح)’ و ‘ڕۆحی پیرۆزە’ چیە؟

خودا لە سێ کەسایەتیدا بە سێ شێوە خۆی بە ئێمەن ناساند، باشترە بڵێن خۆی بۆ ئێمە ئاشکرا کرد، ئەوانیش لەسەر شێوەی باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆز. ئاشکرابوون لێرەدا بە واتای دەرکەوتنی نهێنی دێت کە ئەویش خودایە. بەواتای ئەوەی کە خودای نادیار یان نەبینراو خۆی بۆ ئێمە دەردەخات و خۆی دەناسێنێت. ووشەی شێوە بەواتای تایبەتمەندی بوونێک دێت کە بەو هۆیەوە بناسرێتەوە و لەشتی تر جیا بکرێتەوە، کە ئەمەش بەس دەلالەت لە شێوە وەک ڕوخسار ناکات بەڵکو دەلالەت لە ڕەوشت و ئاکار و تایبەتمەندیەکان و بوونیەتی ئەودەکات. کەواتە  خودا بە خۆدەرخستن و ئاشکرا کردنی خۆی بە شێوەی باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆز ، دەیەوێت  ئێمە ئەو بناسین و بزانین کە خودا تایبەتمەندییەکانی چین و ئەو کێیە و چۆن لە بوونەکانی تر جیادەکرێتەوە.  

خودا یەکە

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا خودا سیانە؟ نەخێر، خودا یەکە و یەک بوونە، بەڵام لە سێ کەسایەتیدا خۆی ناساندووە. ئەم سیانەش لەگەڵ یەکدا لە پەیوەندیدان و یەکن، لە ڕێگەی باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆزەوە دەتوانین کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانی خودامان بۆ دەرکەوێت و بۆ ئاشکرا ببێت.  خودا لەسەر شێوەی مرۆڤ و ڕێگەی مەسیحەوە هاتە سەر زەوی و شێوەی مرۆڤی وەرگرت، بۆ ئەوەی خوا وەک خۆی بناسین. بۆیە ئەگەر دەتەوێت خودا بناسیت، بڕوانە ژیان و ووتە و کردارەکانی مەسیح. ڕۆحی پیرۆز کە خودایە و یەکێکە لە کەسایەتیەکانی خودا، هات تا بەتەنیا نەمێنینەوە، خوداوەند لە ڕێگەی ڕۆحیەوە لە نێو باوەڕداراندا نیشتەجێ دەبێت و ڕێنوێنی و دڵنەواییان دەکا.

ئاستەنگی بیری مۆڤ

گەورەترین ئاستەنگ لە تێگەیشتنی سیانەی پیرۆز ئەوەیە کە ئێمەی مرۆڤ شێوازی بیرکردنەوەمان دیمۆشۆناڵانەیە، بەواتای ئەوەی کە ئێمە بەپێی کات و شوێن و قەبارە بیردەکەینەوە، ئەمەش وادەکات کە بەهەمان شێوەش بیر لەخودا بکەینەوە و لەئەنجامدا خودا وەک خۆی نەناسین. بەڵام ئەمە شێوازێکی هەڵەی بیرکردنەوەیە لە خودا، لەبەر ئەوەی خودا شوێن و کات و قەبارەی بۆ نییە و لە یەک کاتدا لە هەموو شوێنێکدایە، بۆیە دەکرێت خودا لە یەک کاتدا لە چەندین شوێنی جیاواز بوونی هەبێت و یەک خوداش بێت. ئەمەش نیشانەی گەورەیی و هێزی بێپایانی خودایە، کە خودا لە شێوەی باوک و ڕۆڵەو ڕۆحی پیرۆز خۆی ئاشکراکردووە لەیەک کاتدا.

ئەو دەقانەی خوارەوەی پەرتوکی پیرۆز ئاماژە بە سیانەی پیرۆز دەکەن: 

  •   تەنها یەک خودا هەیە (دواوتار ٦: ٤، یەکەم کۆرنسۆس ٨: ٤، گەلاتیا ٣: ٢٠، یەکەم تیمۆساوس ٢: ٥).
  • سیانە لە سێ کەسەیاتی پێکهاتووە (پەیدابوون ١: ١، ٢٦، ٣: ٢٢، ١١: ٧، ئیشایا ٦: ٨، ٤٨: ١٦، ٦١: ١، مەتا ٣: ١٦- ١٧، ٢٨: ١٩، دووەم کۆرنسۆس ١٣: ١٤).
  • خودا دەفەرموویەتی با مرۆڤ دروست بکەین لەسەر شێوەی خۆمان، خودا لێرەدە بە ‘کۆ’ دەدوێت. (پەیدابوون  ١: ٢٦ و ٣: ٢٢)
  •  مەسیح بە خودا بانگ دەکرێت و ستایشی دەکرێت ( یوحەننا ٢٠: ٢٨؛ ڕۆما ٩: ٥؛ ١ یۆحەننا ٥: ٢٠؛ تیتوس ٢: ١٣)
  •   مەسیح خودایە (یۆحەننا ١: ١- ١٨)
  •  مەسیح دەفەرمووێت بڕۆن گەلان کەن بە قوتابی و لە ئاویان هەڵکێشن بە ناوی باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆز (مەتتا ٢٨: ١٩) 
  • خودای رۆحی پیرۆز کە دە چوێندرێت بە رۆحی خودا (مەتتا ٣: ١٦- ١٧)
  • یەکبونی باوک و ڕۆڵە و ڕۆحی پیرۆز ( ٢ کۆرنەسوس ١٣: ١٣)
  • ئەگەر دەتەوێت زانیاری زیاتر بزانیت لەسەر ئەوەی کە پەرتوکی پیرۆز چی دەڵێت لەسەر سیانەی پیرۆز ئەوە کلیک لەسەر ئێرەبکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *