نوێژ واتە گفتۆگۆ لەگەڵ خودا. ئێمە لە هەموو کات و شوێنێکدا و بە زمانی کوردی لەگەڵ خودای خۆمان قسە و ڕاز و نیاز دەکەین.
بەو پێیەی خودا لە هەموو شوێنێکدا هەیە، ئێمە لەکاتی نوێژدا، ڕوو ناکەینە شوێنێکی دیاریکراو، وە هەروەها بەو پێیەی خودا هەموو کاتێک ئامەدەیە گوێمان لێبگرێت، ئێمە لە کاتێکی دیاریکراودا نوێژ ناکەین، بەڵکو لە هەموو کاتێکدا دەتوانین گفتوگۆ بکەین لەگەڵ خودای خۆماندا.
خودا ئێمەی خۆشدەوێت، هەروەک و چۆن باوکێکی میهرەبان منداڵەکانی خۆیی خۆشدەوێت.
ئێمە دەتوانین وەک چۆن قسەو گفتوگۆ لەگەڵ باوکمان دەکەین، بە هەمان شێوە لەگەڵ خودای خۆمان گفتوگۆ بکەین.
مەسیح فێرمان دەکات کەبەم شێوەیەی لای خوارەوە نوێژبکەین . ئەمە نوێژی نموونەی پێدەوترێت. مانای وانییە هەر دەبێت بەم شێوەیە نوێژ بکرێت.
نوێژکردن دوانە لەگەڵ خودادا. لە هەموو کات و ساتێکدا دەتوانیت دڵت بۆ خودا بکەیتەوە و لە گەڵیدا بدوێت، یاخود بێدەنگ بیت و گوێ لەخوداوەند بگریت.