زۆرجار پرسیار دەکرێت چۆن دەبێت مەسیح لە خاچ درابێت و مردبێت کەلەکاتێکدا ئەو خودایە. ئەو پرسیارەی کە گرنگە بکرێت ئەویش ئەوەیە:
ئایا مەسیح دەسەڵاتی هەبوو کە لە خاچ نەدرێت؟
وەڵام: بەڵێ
پرسیار: ئایا چی ئەمە دەسەلمێنێت؟
وەڵام: هەڵسانەوەی مەسیح لە نێو مردواندا و ئەو دەسەڵاتەی کە پێی درابوو مردوش زیندوو بکاتەوە و گوناهە ببە خشێت.
پرسیا: ئەی بۆ چی ڕێگەیدا کە لە خاچ بدرێت؟
وەڵام: ئەمە ویستی خودا بوو و پلانه ئەو بوو کە ئەمە دەبێت ڕوو بدات. مەسیح هاتە دنیا بۆ ڕزگاری هەموو مرۆڤایەتی لە تاریکی و گوناهە. ئەو هات تاببێتە قوربانی بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لە بەنده گوناهە و مردن لەلای خودا.
مەسیح ڕاست و دروست وو بێ گوناهە بوو، ئەو مامەڵەی لەگەڵدا کرا وەک گوناه کار و ناڕاست و دروست بۆ ئەوەی ئێمە ببینە ڕاست و دروست لەلای خودا. ئەو دەبوایە بەم شێوەیە بمرێت بۆ ئەوەی ئێمە بژین. سەرەڕای ئەمەش مردن دەسەڵاتی نەبوو بەسەر مەسیح دا و دوای سێ ڕۆژ لە مردن هەڵسایەوە و دەرکەوت بۆ هەزارەها کەس.
مردن وێسگەی کۆتای نەبوو و نییە بۆ مەسیح و دوای ئەوەی هەڵسایەوە بەرزبووە بۆ ئاسمان و ئێستاش فەرمان ڕوای دەکات لە دەستە ڕاستی باوکی ئاسمانییەوە.