کورد یەکەم گەل بوو کڕنۆشی بۆ مەسیح برد و وەک پادشای خۆی پەسەندی کرد

کورد یەکەم گەل بوو لەسەر گۆی زەوی کە مەسیحی ناسی و وەک خودا پەسەندی کرد. کاتێک مەسیح لە دایک دەبێت، خودا گەلی کورد بانگێشت دەکات بۆ ئەوەی مەسیح ببینن و بیناسن. مەجوسیەکان یاخود مۆغەکان، پیاوانی ئاینی زەردەشتی بوون. ئەوان نەک تەنها پیاوانی ئاینی بوون، لە هەمان کاتدا ئەستێرە ناس و زانای سەردەمی خۆیان بوون.

کاتیک مەسیح لە دایک دەبێت خودا لە ڕێگەی ئەستێرەیەکەوە ڕێنوێنیان دەکات تا بگەنە ئەو شوێنەی کە مەسییحی تێدا لە دایک بووە. بۆیە ئەوانش بەرەو ڕۆژئاوا و بە ئاراستەی ئیسرائیل بەڕێ دەکەون. بە گەیشتنیان کڕنوش بۆ مەسیحی تازە لە دایکـ بوو دەبەن (زەردەشتیەکان جگە لە خودا کڕنوشیان بۆ کەس نەدەبرد) و دیاری گرانبەهای وەک زێڕ و بخورد موڕ پێشکەش دەکەن، هەروەک چۆن لەو سەردەمەدا باو بووە کە دیاری لەو شێوەیە پێشکەشی پاشاکان بکەن.

ئەم ڕاستیە وەک چەندەها ڕاستی تر، تا ئێستا لە گەلەکەمان شاردراوەتەوە و زۆربەمان ئەم بەشە مێژوییە گرنگەی گەلەکەمان نازانین. بۆیە گرنگە ئێمە پێش هەموو گەلێک، هەوڵی ناسینی مەسیح بدەین و یادی لە دایک بوونی بکەینەوە.گرنگە بزانین مەسیح کێیە و بۆچی هاتە دونیاوە و چ پەیامێکی بۆمان هەیە. پێویستە لەخۆمان بپرسین بۆچی باپیرانمان وەک یەکەمین نەتەوە پێشوازیان لە مەسیح کرد و وەک پادشا قبوڵیان کرد.

لێرەدا دەتوانی ئەوبەشەی ئینجیل بخوێنیتەوە کە باسی هاتنی کوردەکان دەکات بۆ لای مەسیح

مۆغەکان سەردانی مەسیح دەکەن

ئینجیل- مەتتا ٢: ١- ١٢

لەدوای لەدایکبوونی عیسا لە بێت‌لەحمی یەهودیا ، لە سەردەمی هێرۆدسی پاشا، هەندێک مۆغ لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم، پرسییان: «پاشای لەدایکبووی جولەکە لەکوێیە‏؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.» کاتێک هێرۆدسی پاشا ئەمەی بیست، پەشۆکا و هەموو خەڵکی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆکان. هەموو کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەوراتی گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەکوێ لە دایک دەبێت؟» وەڵامیان دایەوە: «لە بێت‌لەحمی یەهودیا، چونکە لە ڕێی پێغەمبەرەکەوە ئاوا نووسراوە: «[بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی خاکی یەهودا، کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا، چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت، شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.] » دوای ئەمە هێرۆدس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. ئینجا بۆ بێت‌لەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.» لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، هەمان ئەو ئەستێرەیەی کە لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان کەوت و هات و لەسەر ئەو شوێنە ڕاوەستا کە منداڵەکەی لێبوو. کاتێک ئەستێرەکەیان بینی، زۆر شادمان بوون، چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوینەوە و کڕنۆشیان بۆ برد و سندوقی گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان بە دیاری پێشکەش کرد. ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار .کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان.

ئەم بابەتە بڵاو بکەرەوە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکە.