دین و ئینجیل: هەوڵی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە خودا، یان هەوڵی خودا بۆ ناساندنی خۆی؟
ناسینی خودا پرسیارێکی فەلسەفی نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ژیانی هەموومانەوە هەیە. عیسای مەسیح دەڵێت: “ئەی باوکی ڕاست و دروست، جیهان ناتناسێت.” ئەمە ڕاستییەکە لەسەر بارودۆخی مرۆڤایەتی.
١. گوناهـە و دابڕان لە خودا
پەیوەندی ڕاستەقینە لەگەڵ خودا پێش گوناهە لەلایەن ئادەم و حەواوە هەبوو. بەڵام کاتێک مرۆڤ گوناهی کرد:
- پەیوەندی پچڕا: ئێمە لە شکۆمەندی خودا کەوتین (ڕۆما ٣: ٢٣).
- عیسا دەڵێت: “جیهان (مرۆڤایەتی) خودا ناناسن” چونکە گوناهە بووەتە هۆی لێڵبوونی چاوەکانمان.
٢. شکستەکەی مرۆڤ: دروستکردنی دین
لە جێی ئەوەی داوا لە خودا بکەین خۆی بە ئێمە بناسێنێت، مرۆڤ هەوڵی دا بە تێگەیشتن و بیرکردنەوەی خۆی خودا بناسێت.
دەرئەنجام:
- سەرنەکەوتن و بێتوانای مرۆڤ: تێڕوانینە جیاوازەکانمان بوونە هۆی دروستبوونی دین و مەزهەبی جیاواز، کە هەر یەکەیان وێنەیەکی جیاواز لە خودا پێشکەش دەکەن. دەرئەنجامی ئەم کارە، دروست بوونی ئەو هەموو دین و مەزهەبەیە کە ئێستا هەن. لێرەدا دەگەینە ئەو دەرەنجامەی کە ئێمە، بە هەوڵدانی خۆمان نەک تەنها ناتوانین خودا بناسین، بەڵکو ئەم سەرنەکەوتنە (فشله) دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە خەڵکی بێباوەڕ بن بە خودا.
- بێباوەڕی: ئەو هەموو ناکۆکی و بۆچوونە جیاوازانە وایکردووە خەڵک ماندوو ببن و بێباوەڕ ببن بە خودا.
بە واتایەکی تر، هەوڵی مرۆڤ بۆ ناسینی خودا نەک تەنها سەرکەوتوو نەبووە، بەڵکو بووەتە هۆی زیادکردنی گومڕایی.
٣. ئینجیل: هەوڵی خودا بۆ ناساندنی خۆی
تەنها ڕێگا بۆ ناسینی خودا ئەوەیە کە خودا خۆی بەزەیی پێماندا بێتەوە و خۆی خۆیمان پێبناسێنێت. خۆشبەختانە، خودا ئەم کارەی ئەنجام داوە:
دین واتە هەوڵی مرۆڤ بۆ ناسینی خودا.ئینجیل واتە هەوڵی خودا بۆ ناساندنی خۆی.
عیسای مەسیح نەک تەنها خودای دەناسی، بەڵکو ئەو خودی خودا بوو کە لەسەر شێوەی مرۆڤ هاتە سەر زەوی بۆ ئەوەی بڵێت:
“هەرکەسێک منی بینیوە باوکمی (خودای) بینیوە.” (یۆحەننا ١٤: ٩)
مەسیح تەواوی هێز، خۆشەویستی، توانای لێخۆشبوون، و پاکی و پیرۆزی خودای تێدا بوو.
٤. مەسیح: تاقانە ڕێگا بۆ ڕزگاری
ئەمە جیاوازی دەکات لەگەڵ هەموو پێغەمبەرەکانی تر. قوتابییانی مەسیح ئەم ڕاستییەیان بە تەواوی تێگەیشتن:
“بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.” (کردار ٤: ١٢)
گەر دەتەوێت خودا بناسیت و پەیوەندیت لەگەڵی چاک ببێتەوە، ئینجیلی پیرۆز بخوێنەرەوە و مەسیح بناسە، چونکە ناسینی مەسیح واتە ناسینی خودا.


