ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە لێوانلێوە لە داهێنانی سەرسوڕهێنەر و شاکاری تەکنەلۆژی: لە فڕۆکە و کۆمپیوتەرەوە بگرە تا وزەی کارەبا، ئامێرە وردە پزیشکییەکان و تەنانەت وزەی ناوەکیش. زۆرێک کاتێک لەم دەستکەوتانە دەڕوانن، تەنها زیرەکی و لێهاتوویی مرۆڤ دەبینن و پێیانوایە کە ئەوە مرۆڤە کە ئەو داهێنانانە دەکات. بەڵام لە ڕوانگەی کتێبی پیرۆزەوە، وێنەکە زۆر لەوە قووڵترە؛ خودا خۆی سەرچاوەی بنەڕەتیی هەموو زانیاری، داهێنان و ئیلهامێکە. ئەو تەلارساز و ئافەرێنەری گەردوونە، داڕێژەری یاسا وردەکانی فیزیا و سروشتە، و ئەو بەخشەری ئەو داناییەیە کە دەرگای دۆزینەوە و دیزاین و بنیادنان بۆ مرۆڤ دەکاتەوە.
خودابیرۆکەوزانیاریدەبەخشێت — مرۆڤجێبەجێ دەکات
کاتێک لە داهێنانە ئاڵۆزەکانی وەک فڕۆکە، ئۆتۆمبێل، تۆڕەکانی کارەبا یان وزەی ئەتۆمی ورد دەبینەوە، دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین: “ئەمە بەرهەمی دەستی خودایە.” مەبەستمان ئەوە نییە کە خودا بە جەستە هاتۆتە سەر زەوی تا پارچەکانی فڕۆکەیەک لێک بدات، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە هەر ئەو بوو بیرۆکە، تێگەیشتن، زانست و ژیریی خستە مێشکی مرۆڤەوە تا بتوانێت ئەو یاسایانەی سروشت کە خودا دایناون، بخاتە گەڕ و لە کۆتایدا فڕۆکە دروست بکات. ئامانجی خودا ئەوەیە کە یارمەتی ئێمەی مرۆڤ بدات تاوەکو بە ئاسانی بتوانین لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە سەفەر بکەین.
پەندەکان بە ڕوونی دەفەرموێت:
“من کە داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم، زانیاری و وردبینی دەدۆزمەوە “.
کەواتە، هەر شتێک مرۆڤ دروستی دەکات، ڕەنگدانەوەی ئەو داناییەیە کە لە خوداوە وەریگرتوە.
یاقوبی نێردارو دەفەرموێت یاقوب ١ :١٧:
“هەموو بەخشینێکی باش و بەهرەیەکی تەواو لە سەرەوە دێت، لە لای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە.“
واتە: کانیاوی بەخشینەکە خودایە؛ دواتر خودا ئەو حەزو ئارەزوە لە مرۆڤەکاندا دروست دەکات و داناییان پێدەبەخشێ تاوەکو داهێنانی جیاواز بکەن. بەو شێوەیە خودا دەیەوێت لە ڕێگەی بەکار هێنانی مرۆڤەکانەوە یارمەتی مرۆڤایەتی بدات.
لە کتێبی “دەرچوون” دا دەخوێنینەوە دەرچوون کە خودا داوا لە موسا دەکات تاوەکو چادری چاوپێکەوتن دروست بکات. چادری چاوپێکەوتن پەرستگایەکی گواستراوە بووە کە گەلی ئیسرائیل لەگەڵ خۆیان دەیانگواستەوە. ئەم کارە دەبوایە بە شێوەیەکی زۆر ڕێک و پێک کارامە لە لایەن وەستای زۆر شارەزا و زیرەکەوە ئەنجام بدرایە. خودا ئەمەی خوارەوە بە موسا دەڵێت: »هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕوانە، ئەوا من بەسەلئێلی کوڕی ئوری کوڕی حوورم لە هۆزی یەهودا هەڵبژاردووە، لە ڕۆحی خوداشەوە پڕم کردووە لە دانایی و تێگەیشتن و زانیاری لە هەموو جۆرە پیشەگەرییەک. بۆ داهێنانی داهێنانەکان، بۆ کارکردن لە زێڕ و زیو و بڕۆنز، بۆ تاشین و ڕازاندنەوەی بەرد، بۆ دارتاشی و بۆ کارکردن لە هەموو پیشەیەک. من ئۆهۆلیئابی کوڕی ئەحیساماک کە لە هۆزی دانە، لەگەڵ ئەوم داناوە. توانام داوە بە هەموو پیاوێکی پیشەوەر تاکو هەموو ئەو کارانە بکەن کە فەرمانم پێکردیت».
ئایەتەکانی پەیوەست بە بەتسالئێل و ئاهۆلیئاب نیشان دەدەن کە خودا سەرچاوەی سەرەکی دانایی، زانست و لێهاتوویی و پیشەییە. ئەو نەک تەنها بەهرە بە مرۆڤ دەبەخشێت، بەڵکو ئیلهام و توانای دیزاینکردن و دروستکردنی شتەکانیشیان پێدەدات. بەمەش ڕوون دەبێتەوە کە داهێنانەکانی مرۆڤ هەروا ڕێکەوت نین، بەڵکو دیارییەکن کە خودا پێشکەشی دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی و بەدیارخستنی کارەکانی لەسەر زەوی.
ئەیبۆچیداهێنانیوێرانکەروخراپبوونیانهەیە؟
لێرەدا پرسیارێکی گرنگ دێتە ئاراوە: “ئایا ئەمە بەو واتایەیە کە خودا دروستکەری چەکی ئەتۆم یان فڕۆکەی جەنگییە ؟.“
وڵامەکە نەخێرێکی ڕەهایە.
خودا “زانیاریی پاک و باش” دەبەخشێت — بۆ نموونە، یاسای داینامیکی هەوا بۆ گەشتکردنی خێرا و سەلامەت، یان نهێنییەکانی وزە بۆ دابینکردنی ڕووناکی و گەرمی. بەڵام ئەوە مرۆڤەکانن خاوەنی ئیرادەن و بڕیار دەدەن چۆن ئەو زانیارییە پیرۆزە بەکاربهێنن. هەندێک بۆ خزمەت و چاکە بەکاری دەهێنن، هەندێکی تر دەیخەنە خزمەتی وێرانکارییەوە. ئەوانەی بۆ چاکە بە کاری دێنن، پاداشت وەر دەگرن. ئەوانەشی بۆ خراپە بەکاری دێنن، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
خودا پاداشتی هەریەلێک بە گوێرەی کردارەکانی دەداتەوە، ڕۆما ٢: ٦.
تۆخاوەنیئامانجێکیبێهاوتای
زۆر جار مرۆڤەکان دەکەونە هەڵەی بەراوردکردنەوە؛ خۆیان دەخەنە تەرازویەکەوە لەگەڵ داهێنەران، سەرکردەکان یان هونەرمەندە مەزنەکان و بە بێهیواییەوە دەپرسن: “بۆچی من نەبوومەبە کەسێکی مەزن یان بۆچی من فڵانە داهێنانم نەکرد لە جێی فڵانە کەس“.
بەڵام کتێبی پیرۆز پەیامێکی جیاوازی پێیە: خودا هەر مرۆڤێکی بە دیزاینێکی بێهاوتا و تایبەتەوە دروستکردووە. تۆ خاوەنی نەخشە، ئەرک و پەنجەمۆرێکی تایبەتیت. ئەو پلانەی کە خودا بۆ تۆی هەیەو ئەو کارەی کە تۆ دەبێت ئەنجامی بدەیت، هیچ کەسێکی تر لەم گەردوونەدا ناتوانێت لە جێی تۆ ئەنجامی بدات.
١ کۆرنسۆس ١٢ بە جوانترین شێوە وێنەی جەستەی مرۆڤ بەکاردەهێنێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەمە:
“بەڵام ئێستا خودا ئەندامەکانی داناوە، هەر یەکێکیان لە لەشدا، هەروەک چۆن ویستی“. ئەندامەکانی لەش جیاوازن و کاریان جیاوازە، بەڵام هەموو پێکەوە یەک لەش پێکدەهێنن.
هەروەک چۆن چاو ناتوانێت کاری گوێ بکات، و دڵ ناتوانێت ببێت بە پێ، ئاواش هەر مرۆڤێک ڕۆڵێکی پیرۆز و تایبەتی هەیە.
مەرج نییە هەمووان ببنە کەسایەتی جیهانی. مەرج نییە هەمووان داهێنەری تەکنەلۆژیا بن.
گرنگ ئەوەیە ئەو نهێنییە بدۆزینەوە: خودا “من”ی بۆچی دروستکردووە؟ و پاشان بە دڵسۆزییەوە هەمان ڕۆڵ ببینین.
خودا بە یەرمیای پێغەمبەر دەفەرموێت: «پێش ئەوەی لەناو سکی دایکت شێوەت بکێشم، تۆم ناسی
پێش ئەوەی لە منداڵدان بێیتە دەرەوە، تەرخانم کردیت،
تۆم کردە پێغەمبەری نەتەوەکان» یەرمیا ١: ٥.
ئەمڕۆ خودا هەمان شت بە ئێمە دەڵێت؛ پێش ئەوەی ئێمە تەنانەت لە دایک بین، خودا پلان و نەخشەیەکی دیاریکراوی بۆ ژیانمان هەبووە.
هەروەها خودا لە ڕێگەی یەرمیاوە پێمان دەڵێت:
“چونکە من ئەو پلانانە دەزانم کە بۆم داناون… پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە،بۆ ئەوەی دوارۆژ هیواتان پێ ببەخشم“ یەرمیا ٢٩: ١١.
کەواتە بوونی تۆ ڕێکەوت نییە.
تۆ زیادە نیت لەم جیهانەدا.
تۆ بە وردی و بۆ ئامانجێکی دیاریکراو دیزاین کراویت کە لەگەڵ کەسایەتیتدا دەگونجێت.
چۆنکلیلیئەوئامانجەدەدۆزیتەوە؟
ئەگەر دەتەوێت وڵامی پرسیاری “بۆچی دروستکراوم؟” دەستبکەوێت…
ئەگەر دەتەوێت شوێنی ڕاستەقینەی خۆت لە نەخشە گەورەکەی خودادا ببینیتەوە…
ئەوا هەمووی بە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە دەست پێ دەکات:
وەرە بۆ لای عیسای مەسیح.
کاتێک ژیان و دڵی خۆت دەخەیتە بدەستی مەسیح، گۆڕانکاری ڕوودەدات:
١. پاک دەبیتەوە: هەر بەربەست و گوناهێک لەنێوان تۆ و خودادا هەبێت، لادەبرێت و پاک دەکرێیتەوە.
٢. پەیوەندی دروست دەکەیت: باوەڕ بە مەسیح واتە هەبوونی پەیوەندییەکی دولایەنە و زیندوو لە گەڵ خودا. .
٣. بیناییت پێ دەبەخشێت: چاوەکانت دەکرێنەوە بۆ ئەوەی بانگهێشت و چارەنوسی خۆت بە ڕوونی ببینیت.
مەسیح لە یۆحەنا ١٤: ٦ بە ڕاشکاوی دەڵێت:
“منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. “
هەروەها ئەفەسۆس ٢: ١٠ جەخت لەسەر بەهای تۆ دەکاتەوە:
“ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین.” ئەفەسۆس ٢:١٠
خودا نەخشەیەکی ئامادەکراوی بۆ ژیانی تۆ هەیە.
چارەنوسی ڕاستەقینەی تۆ لە ناسینی ئەوەوە دەست پێ دەکات.
ئەمڕۆ دەتوانێت ئەو ساتە بێت کە دێیتە لای مەسیح و یەکەم هەنگاو دەنێیت بەرەو ئەو ئامانجە مەزنەی کە بۆی دروستکراویت.



