شەوێک گەنجێک گەڕایەوە ماڵەوە، خوێن بە جلەکانییەوە بوو و لە دەستیدا چەقۆیەکی خوێناوی پێبوو . برا گەورەکەی کە لەسەر مێزی چێشتخانەکە دانیشتبوو، ڕوانی بە برا بچوکەکەیدا و هەناسەی هێواش هێواش قەتیس دەبوو. دواجار لێی پرسی “چیت کردووە؟”. برای بچوک کەوتە سەر ئەژنۆ، دەموچاوی لە ناو دەستەکانیدا شاردەوە. “من… من کەسێکم کوشت. زۆر خێرا ڕوویدا.. نەمدەویست بیکوژم….. برا گەورەکە هەستا و بە ئارامی ووتی: “هەستە”دەبێت خۆت بشۆیت. جلەکانیشت بدە بە من.” برا بچوکەکە تێنەدەگەیست. “مەبەستت چییە؟” “ئەوەی دەیڵێم بیکە.” جلەکانت دابکەنەو بڕۆ خێرا خۆت بشۆ و جلی پاک لەبەرکە و ئێرە بە جێبهێڵە. کاتژمێرێک دواتر، لە کاتێکدا بە جلە خوێناوییەکانی براکەیەوە لە سەر قەنەفەکە دانیشتبوو، پۆلیس خۆی کرد بە ژووردا. پۆلیس چەقۆکەی لەسەر مێزەکە دۆزییەوە. پاشان، برا گەورەکەیان بە جلە خوێناوییەوەکانەوە بینی. بۆیە خیرا کەلەپچەیان کردە دەستی.
لە کاتی دادگاییەکەدا، برا گەورەکە هیچ بەرگرییەکی لە خۆی نەکرد. تاوانەکەی قبوڵ کرد، وەک ئەوەی خۆی ئەنجامی دابێت، پاشان حوکمی سێدارەی بە سەردا دراو پاش ماوەیەکی کەم حوکمەکە جێبەجێکرا.
ساڵان تێپەڕین. برا بچوکەکە ڕۆژانێکی پڕ لە ئازا و پەشیمانی بە ڕێ دەکرد. تا وایلێهات چیتر نەیتوانی بێدەنگ بێت. لە کۆتاییدا چوو بۆ لای دادوەر. “من بووم،”. “نەک براکەم. ئەو بێتاوان بوو. من… من بکوژەکە بووم.” دادوەر بۆ ماوەیەکی درێژ سەیری کرد و پاشان وتی: “سزاکە جێبەجێ کراوە. براکەت شوێنی تۆی گرتەوە. داواکاری یاسا جێبەجێ کراوە. بۆیە تۆ ئازادیت.”
برا بچوک هیچی نەبوو بیڵێت. فرمێسک بە چاوەکانیدا دەهاتە خوارەوە. ئەو تاوانبار بوو – بەڵام وەک بێتاوانێک مامەڵەی لەگەڵدا کرا. نەک لەبەر ئەوەی شایەنی بوو، بەڵکو لەبەر ئەوەی کەسێکی تر سزاکەی ئەوی هەڵگرتبوو.
بە هەمان شێوە، کاتێک کەسێک باوەڕ بە عیسای مەسیح دەهێنێت، ئەو “بێتاوان دەکرێت”. چونکە مەسیح لەسەر خاچ لە جێگەی ئێمە مرد. ئێمە شایەنی مردن بووین، بەڵام لە بەر خۆشەویستی خۆی بۆ ئێمە، مەسیح ژیان و جەستەی خۆی کردە قوربانی تاوەک و ئێمە لە مردن ڕزگار بکات. بۆ ئەوەی دادوەر، واتە خودا، ئێمە بە تەواوی ڕاستودروست و ئازاد ڕابگەیەنێت و وەک کەسێکی تەواو ڕاستودروست سەیرمان بکات و ڕەفتارمان لەگەڵدا بکات. مەسیح هەموو گوناهەکانی ئێمەی لابرد و ڕێگەی دا ئەم گوناهانە بخرێنە سەر جەستەی و لە خاچ بدرێت. ئیشایای پێغەمبەر بەم شێوەیە باسی ئەو فیداکارییەی مەسیح دەکات “بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو، لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا. مەسیح گوناهەکانی ئێمەی لەسەر خۆی هەڵگرت و ڕاستودروستی خۆی پێداین. مەسیح جلە ڕەشەکانی ئێمەی لەبەرکردو لە جێی ئێمە مرد، تاوەکو ئێمە جلە سپییەکانی ئەو لەبەر بکەین. ئەو مرد تاوەکو ئێمە بژین.
ئایا تۆ ئامادەیت قوربانی مەسیح لە پێناوی گوناهەکانت قبووڵ بکەیت؟


