کرۆکی باوەڕی مەسیحی لە ٧ خاڵدا

ئەم بابەتە کرۆکی باوەڕی مەسیحی لە حەوت خاڵدا ڕوون دەکاتەوە. باس لەوە دەکات کە مەسیحییەت باوەڕی بە خودایەکی تاقانە هەیە کە خۆی لە سێ کەسایەتی (باوک، کوڕ و ڕۆحی پیرۆز)دا نیشان داوە. گوناهی مرۆڤ وەک کێشەی سەرەکی دادەنێت کە مرۆڤی لە خودا دابڕیوە، و چارەسەرەکەش بریتییە لە ڕزگاری لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە، کە بەپێی باوەڕەکە لەسەر خاچ مرد بۆ کەفارەتی گوناهەکان و هەستایەوە. لە کۆتاییدا، دەڵێت کە باوەڕهێنان بەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون و بەدەستهێنانی ژیانی هەتاهەتایی.

ئایا پرسیارت دەربارەی مەسیحییەت هەیە و نازانیت لەکوێوە دەستپێبکەیت؟

مەسیحییەت باوەڕێکی جیهانییە کە لەسەر ژیان و فێرکارییەکانی یه‌شوعی مەسیح دامەزراوە، کە باوەڕداران پێیان وایە کوڕی خودایە و بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی نێردراوە. باوەڕی سەرەکی ئەوەیە کە گوناه مرۆڤ لە خودا دادەبڕێت، بەڵام لە ڕێگەی باوەڕهێنان بە مردن و هەستانەوەی یه‌شوع، لێخۆشبوون و ژیانی هەتاهەتایی وەک دیارییەک بەدەست دێت. کتێبی پیرۆز، کە لە پەیمانی کۆن و نوێ پێکدێت، نووسراوی پیرۆزە کە سروشتی خودا ئاشکرا دەکات و وەک ڕێبەرێک بۆ ژیانی باوەڕداران خزمەت دەکات. شوێنکەوتووان باوەڕەکەیان لە ڕێگەی نوێژی کەسی، پەرستنی بەکۆمەڵ لە کڵێساکان، و نەریتەکانی وەک لەئاوهەڵکێشان (باپتیزم) و خوانی پیرۆزەوە پەیڕەو دەکەن. ئەم ڕێبەرە بانگهێشتت دەکات بۆ زیاتر فێربوون لە ڕێگەی خوێندنەوەی پەیمانی نوێ و پەیوەندیکردن بە مەسیحییەکانی ترەوە، تا بە شێوەیەکی کەسی ئەم ڕێگای باوەڕە بدۆزیتەوە.

ماڵی خودا،یان پەرستگای مەسیحیەکان لە کوێیە؟

نزیکەی هەزار ساڵ پێش لە دایک بوونی مەسیح، بۆ یەکەم جار پەرستگای خودا یان ماڵی خودا لە لایەن سڵێمانی کوڕی داودی پێغەمبەرەوە لە ئۆرشەلیم دروست کرا. داودی پێغەمبەر داوا لە خودا دەکات ڕێگەی پێبدات پەرستگا یان ماڵێک بۆ خودا دروست بکات. خودا لە وەڵامدا بە داود دەڵێت: “من قاچم لە سەر زەوییە و سەرم لە…

خەتەنەکردن بەپێی کتێبی پیرۆز؟

خەتەنەکردن هەرچەندە بە رواڵەت کارێکی جەستەیی و فیزیکیە، بەڵام لە ڕاستیدا کردارێکی تەواو ڕۆحیەو وانەیەکی گەورەی ڕۆحی لە پشتەوەیە. لە کتێبی پیرۆزدا (پەیدابوون ١٧) دەخوێنینەوە کە خودا بۆ ئیبراهیم دەردەکەوێت و پەیمانی لەگەڵدا دەبەستێت کە لە رێگەی سارای خێزانیەوە کە تا ئەوکاتە نەزۆک بوو، بەرداری بکات و نەتەوەیەکی بێشوماری لێ دروست بکات. ئەوەبوو کاتێک ئیبراهیم…

وشەی خودا چییە؟

لە چاخانەیەک دادەنیشیت و داوای چایەک لە چایچیەکە دەکەیت. پاش کەمێک چایەک لە سەر مێزەکەت دەبینیت. چی وادەکات چایچیەکە (چا)کەت بۆ بهێنێت؟ بە دڵنیاییەوە داواکەت، ئەو داوایەی لە چایچیەکەت کرد. چۆن داوات کرد؟ بە ‘وشەکانت’. لێرەدا دەگەینە چەند دەرئەنجامێک: پێش هەموو شتێک دەبینین، وشەکانت نەک تەنها گوزارشت لە خواست و ویستی تۆ دەکەن، بەڵکو وشەکانت…

قورئان و لە خاچدانی مەسیح

پەیرەوانی مەسیح واتە قوتابییەکانی، باوەڕی خۆیان لە سەر ئەو پایەیە بنیادنا کە عیسا لە پێناوی گوناهەکانی ئەوان و هەموو مرۆڤایەتی لەخاچ دراو مرد و زیندوو بووەوە. پاشان دوای ٦۰۰ ساڵ کەسێک بە ناوی محمد پەیدا دەبێت و بەناوی خوداکەیەوە دەڵێت، “نا عیسا لە خاچ نەدرا، بەڵکو ئێمە فێڵمان لێ کردن و کەسێکی هاوشێوەی عیسامان لە…

ئایا ئینجیل و تەورات پێشبینی هاتنی پێغەمبەری ئیسلامیان کردوە؟

یەکێک لەو ئایەتانەی کەلە تەوراتدایە و موسوڵمانان پێیان وایە پێشبینییە دەربارەی پێغەمبەری ئیسلام لە  “دوا وتاری موسا بەشی ۱٨ ئایەتی ۱٨ دا” نوسراوە کە دەڵێت ( له‌نێو براكانیان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌ك تۆیان بۆ داده‌نێم و وشه‌كانم ده‌خه‌مه‌ ده‌می و ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێ ده‌ده‌م ئه‌و بۆیان پێی ده‌دووێت )  پێش هەموو شتێک ئەگەر ئایەتەکە بە جوانی بخوێنینەوە…

چۆن خودا بناسین

عیسا لە مزگێنی بە پێی یوحەنا دەڵێت “ئەی باوکی ڕاست و دروست، جیهان ناتناسێت” (یوحەنا ١٧: ٢٥). ناسینی خودا واتە هەبوونی پەیوەندییەکی دولایەنە و زیندوو لەگەڵ خودا. ئەمە هەمان ئەو پەیوەندیە بوو کە ئادەم و حەوا پێش ئەوەی گوناە بکەن لەگەڵ خودا هەیانبوو. بەڵام دوای گوناە کردنیان پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ خودا پچڕا. بۆیە ئینجیل دەڵێت…

ئایا زیاتر لە یەک ئینجیل بوونی هەیە؟

ئینجیل ووشەیەکی یۆنانییە و بە واتای هەواڵی دڵخۆشکەر یان موژدە دێت. ئەو موژدەیەش ئەوەیە کە عیسای مەسیح هاتووەتە جیهانەوە تا مرۆڤایەتی ڕزگار بکات لە دەستی شەیتان و گوناە. ئەم هەواڵە لە چوار کتێب (بەش) دا بە ناوەکانی مەتتا و مەرقۆس و لۆقا و یۆحەننا بە ڕابەراتی ڕۆحی پیرۆز نوسراوەتەوە. هەریەک لەم نوسراوانە لە گۆشەنیگاو ڕوانگەیەکەوە…

عیسای مەسیح کێیە؟

عیسا دەتوانرێت بە کاریگەرترین کەس لەجیهاندا بناسرێت. تەنانەت ئەو ڕۆژمێرە جیهانیەی کە ئەمڕۆ لەزۆربەی وڵاتان کاری پێدەکرێت، دەگەڕێتەوە بۆ لەدایکبوون و هاتنی ئەو. ئایا مەسیح دەناسیت؟